وەزارەتی كار: رەخنەی توندمان لە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی ھەیە
K24 - ھەولێر
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆژه‌یه‌كمان له به‌رده‌سته و ده‌مانه‌وێت سندووقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوشێوه‌ی كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كرێكارانی رۆژانه دابین بكه‌ین.
محەمەد ھاودیانی وەزیری كار و كاروبای كۆمەڵایەتی بە كوردستان24 گوت: "پەرلەمانی كوردستان لە قۆناغی رابردوو كە یاسای دەستەبەری كرێكارانی ھەمووار كردووەتەوە، كرێكاری رۆژانە ھەژمار نەكراوە، ئێمە رەخنەی رەخنەی توندمان لە یاساییە ھەیە، دەبێ ئەم یاساییە ھەموار بكرێتەوە".
كرێكارێكیش ده‌ڵێت: حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌نیا له كاتنی هه‌ڵبژاردندا، ئێمه‌ی چینی كرێكارانیان له بیركردووه. هاوكات جگه له‌مه‌ش كرێكارانی باشووری كوردستان له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكارانی بیانی نیگه‌رانن.