وێنه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له كتێبیكی نوێ‌دا وینه‌ی ده‌گمه‌ن و ره‌نگاوڕه‌نگی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م نمایش كراوه، ئه‌و وێنانه له باڵه‌خانه‌ی (IMPERIAL WAR MUSEUMS) كه باڵه‌خانه‌كه‌ی له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه كۆكراوه‌ته‌وه‌و له سه‌ر پێگه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكراونه‌ته‌وه.
داهێنانی وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌مانێكی پێشووتری جه‌نگی جیهانیی دووه‌م و لایه‌نی جیاوازی جه‌نگه‌كه‌ی ده‌رخستووه.
جه‌نگی جیهانیی دووه‌م جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی بوو، له 1/9/1939 له ئه‌وروپا هه‌ڵگیرسا و تا 2/9/1945 درێژه‌ی كێشا.
جه‌نگی جیهانیی دووه‌م به گه‌وره‌ترین جه‌نگ له مێژوودا داده‌نرێت، چونكه زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س له زیاتر له 30 ده‌وڵه‌ت به‌شداریی ئه‌و جه‌نگه‌یان كردبوو.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان، جه‌نگه‌كه رۆحی 50 تا 85 ملیۆن كه‌سی كێشاوه و به خوێناوی‌ترین جه‌نگی مێژووی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.