مێسی بارسێلۆنا پێش ریال مه‌درید ده‌خات
له نوێترین به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین، لیۆنێل میسی به 33 گۆڵ نزیكترین یاریزانه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانی ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین بڵاو كرده‌وه كه تایبه‌ته به باشترین گۆڵكه‌ر له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپا.
لیۆنێل مێسی پێشتر 3 جار ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردۆته‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش مێسی ئه‌م وه‌رزه بۆ چواره‌مین جار ناسناوه‌كه ده‌باته‌وه و ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ یه‌كسان ده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه جارێك له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد و 3 جاریش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
یاریزانانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید 10 جار ئه‌م ناسناوه‌یان بردۆته‌وه، كه هه‌ر یانه‌یه‌كیان خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینن، ئه‌گه‌ر بێـت و مێسی ئه‌م وه‌رزه ئه‌م ناسناوه بباته‌وه، بارسێلۆنا ده‌بێته یه‌كه‌مین یانه كه یاریزانه‌كانی زۆرترین جار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینیان به‌ده‌ستهێناوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لالیگای ئیسپانیا تاكه خوله له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا كه یاریزانه‌كانی 13 جار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی بردۆته‌وه.
خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 1967 ـ 1968 به‌سه‌ر باشترین گۆڵكه‌ری ئه‌ورووپا دابه‌ش ده‌كرێت، سه‌ره‌تا له لایه‌ن رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نساوه سپۆنسه‌ری ده‌كرا، له‌وه‌ته‌ی 1996ـه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته فراوانتر كراوه و براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه له لایه‌ن زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا پشتگیری ده‌كرێت، وه‌رزی رابردووش لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.