گه‌نجێك به گرته‌يه‌كى چوار خوله‌ك و نيوى مليۆنان كه‌سى سه‌رسامكردووه
K24 – هه‌ولێر:
هاشتاگی "#_مانسوطيش" به خێراییه‌كی زۆر له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تویته‌ر و فه‌یسبووك له جه‌زائیر، بڵاوبووه‌ته‌وه، ئێستا ئه‌و وشه بۆ به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رۆژی 4/5/2017 په‌رله‌مانیی ئه‌و وڵاته به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و وشه‌یه "مانسوطيش" له ڤیدیۆیه‌كی ماوه 4 خوله‌ك و 38 چركه‌یه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه سه‌ر زاری خه‌ڵكی، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ش له به‌رهه‌مهێنان و گوتنی هونه‌رمه‌ندی گه‌نج "شه‌مسه‌دین عه‌مرانی"ـیه كه خاوه‌نی كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی له ماڵپه‌ڕى یوتیوب و نازناوی "Dzjoker Chemsou" هه‌یه.
شه‌مسۆ له به‌كارهێنانی وشه‌ی "مانسوطيش" كه پێكهاته‌یه‌كه له وشه‌ی "ne pas sauter" واتا (بازناده‌م) بۆ به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌كارهێناوه، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی بڵێت "ما نفوطيش" كه پێكهاته‌ی وشه‌كه له فه‌ره‌نسیدا به "ne pas voter"، هاتووه واتا (ده‌نگ ناده‌م) به‌ڵام ئه‌و وشه‌ی "مانسوطيش" به‌كارهێناوه.
ڤیدیۆكه له ماوه‌ی 3 رۆژدا زیاتر له 2 ملیۆن و 300 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه و زۆر كه‌س به به‌رهه‌مێكی باش و ناوازه ناویانهێناوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ڤیدیۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆكه و شاره‌زایی له به‌رهه‌مهێنانیدا و وه‌ك كارێكی داهێنه‌رانه ته‌ماشاكراوه، چونكه زۆر به لێزانانه هۆكاره‌كانی به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شیده‌كاته‌وه و زمانی هێما به‌كارده‌هێنێت و به زمانێكی گوزارشتكاریی به‌رز خه‌م و خواسته‌كانی وه‌ك گه‌نجێكی جه‌زائیری به به‌رپرسانی ناو ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤیدیۆیه، "شه‌مسۆ" بووه‌ته ئه‌ستێره له جه‌زائیر، چونكه به شێوازێكی جیاواز كێشه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی شێوازی وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كه و به‌كارهێنانی مۆزیكی فیلمی "The Gladiator" وه‌ك داهێنه‌رێكی شاره‌زا ناوده‌برێت.
له ڤیدیۆكه‌دا هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هاووڵاتیان ناچار ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه و خزمه‌تی سه‌ربازی بكه‌ن و منداڵه‌كانیان جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها له‌و به‌رهه‌مه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه "ده‌رباره‌ی به‌رزیی نرخ و كه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه".
شه‌مسۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی خوێندن له وڵاته‌كه‌دا قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی خوێندنیان وێرانكردووه ده‌یانه‌وێت به نه‌زانیی بمێنیینه‌وه".
ئه‌و گه‌نجه كه داوا له جه‌زائیرییه‌كان ده‌كات به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كه‌ن ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌ت ده‌رفه‌تی خوێندنی پێویستی نه‌ڕه‌خساندووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن خوێندن به خۆڕاییه، به‌ڵام ئاسته‌كه‌ی زۆر داته‌پیوه، به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه منداڵی به‌رپرسه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن".
لایه‌نه فه‌رمییه‌كان چۆن وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه؟
هه‌ر زوو له سه‌ر زاری، محه‌ممه‌د عیسا، وه‌زیری كاروباری ئایینی و ئه‌وقاف وه‌ڵامی فه‌رمی و خێرای "مانسوطيش" درایه‌وه و له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له لوتكه‌یه‌كی ویلایه‌تی "الجلفة" له ناوڕاستى وڵات له باره‌ی ئه‌زبه‌ركردن و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات گووتی: "هه‌ندێك له گه‌نجه‌كان هه‌ست به ئه‌ركی سیاسی خۆیان ناكه‌ن و ئه‌وانه‌ی داوای به‌شدارینه‌كردن ده‌كه‌ن، ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و له باره‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، وه‌زیره جه‌زائیرییه‌كه گوتى: "ئه‌وانه‌ی داوای به‌شدارینه‌كردن ده‌كه‌ن له رێبازی پێغه‌مبه‌ری خودا لایانداوه و چونه‌ته سه‌ر رێگای درۆ و دوو روویی".