ئەمریكا ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان

"داعش و قاعیدە توانای پلانداڕشتن و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستیان هەیە"

K24 - ھەولێر

ئەمریكا ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە و هۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان سەبارەت گەشتكردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، داوا لە ھاووڵاتیانی دەكات بە ھۆشیاریەوە مامەڵە بكەن لەبارەی گەشتكردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەكەدا، ئاماژە بە هێرشەكانی ئەم دواییانەی فەرەنسا و روسیا و سوید و بەریتانیا كراوە و سەرنجی بۆ ئەوە راكێشاوە كە هەردوو گروپی چەكداری داعش و قاعیدە، توانای پلانداڕشتن و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستیان هەیە لە وڵاتانی ئەوروپادا.