جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای غازی باكوور لە كەركووك كوژرا

لە نزیك بازگەی یەكی حوزەیران لە باشووری كەركووك دەستڕێژی گولـلەی لێكرا
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای غازی باكوور لە كەركووك كوژرا".

گوتیشی: " جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازی باكووری كەركووك لە نزیك بازگەی یەكی حوزەیران كوژراوە و ئێستا تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووكە".

محەمەد یونس لە دایكبووی ساڵی 1964 و لە نەتەوەی كوردە و لە رووی سیاسیەوە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو لە نێو ئۆتۆمبێلێك، دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور کراوە، لە ئەنجامدا خۆی و یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژران".

ئەوەشی خستەڕوو: "لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە، بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای کەرکووک، هیچ زانیارییەکان لەبارەی رووداوەکە نەخستووەتەڕوو".

محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری غازی باكوور لە كەركوو ئەمڕۆ لە باشووری كەركووك كوژرا
محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری غازی باكوور لە كەركوو ئەمڕۆ لە باشووری كەركووك كوژرا