هیچ كه‌س ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، تیرێزا مای، مایه‌پووچ بوو، دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سكوتله‌ندا به چه‌ند شه‌قام و كۆڵانێكدا گه‌ڕا، به‌ڵام یه‌ك خاوه‌ن ماڵیش ده‌رگای له سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا نه‌كرده‌وه.
رۆژنامه‌ی "ته‌لیگرافی بریتانی" ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، له خشته‌ی كاره‌كانیدا داوای كردبوو كاتێك له پێناو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ته‌رخان بكرێت و له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانیدا رێوشوێنی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه گرتبووه‌به‌ر، به‌ڵام زۆر هه‌ستی به شه‌رم كرد له به‌رده‌م میدیاكاندا كاتێك له ده‌رگای ماڵانی ده‌داو هیچ خاوه‌ن ماڵێك ده‌رگای له‌سه‌ر نه‌كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تیرێزا مای له شاری "ئه‌بردینشتایه‌ر" بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س ده‌رگای لێ نه‌كردووه‌ته‌وه شكستیهێناوه.
تیرێزا بۆ سه‌رنجڕاكێشانی سكوتله‌ندییه‌كان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام میدیاكار "دارین مكاڤری" له تویته‌ره‌وه نووسی" چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت چاوت به كه‌سانی راسته‌قینه بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ستبهێنیت؟ به سانایی ده‌ڵێم بێگوومان كه‌سێك نادۆزیته‌وه".
كه‌ناڵی سكای نیوز ڤیدیۆی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیای بڵاوكردووه‌ته‌وه كاتێك له ده‌رگای ماڵان ده‌دات و كه‌س ده‌رگای له روو ناكاته‌وه، كاتێكیش له ژن و پیاوێك نزیك ده‌بنه‌وه كه له باخچه‌كه‌یاندان و ده‌ڵێن "نا سوپاس" ئه‌وكات تیرێزا مای ده‌ڵێت" زۆر باشه، ئیتر بێزارتان ناكه‌م".
What happens when you try to canvass "real" people and simply you can't find any? This is great from @SamSkyNews: pic.twitter.com/JRO6apFnWb
— Darren McCaffrey (@DMcCaffreySKY) ١ مايو، ٢٠١٧
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، تیرێزا مای، مایه‌پووچ بوو، دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سكوتله‌ندا به چه‌ند شه‌قام و كۆڵانێكدا گه‌ڕا، به‌ڵام یه‌ك خاوه‌ن ماڵیش ده‌رگای له سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا نه‌كرده‌وه.