ژنه كارمه‌ندێكى FBI عاشقى چه‌كدارێكى داعش ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ژنه كارمه‌ندێكى نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى ئه‌مريكا ناسراو به (FBI) له ميانى لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسيدارين چه‌كدارى داعش ده‌كه‌وێته داوى خۆشه‌ويستى و عاشقى ده‌بێت و سه‌ره‌نجام هاسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ده‌كات.
سايتى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى چيرۆكى خۆشه‌ويستى كارمه‌نده‌كه‌ى ئێف بى ئايى و چه‌كداره مه‌ترسيداره‌كه‌ى داعشى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى راپۆرتى ئه‌و سايته, كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئايار/ مايۆى 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه، دانييلا گرين، ته‌مه‌ن 38 ساڵ و له نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مريكا كارى وه‌رگێڕانى كردووه، له 2014 سه‌ردانى سوورياى كردووه.
بۆ سه‌ردانى سووريا گرين ره‌زامه‌ندى ئه‌منى له ئاستێكى هه‌ره باڵاى ده‌زگا ئه‌منييه‌كه‌ى وه‌رگرتووه.
له ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له سووريا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ دينيس كسبرت، گۆرانيبێژى راپى ئه‌ڵمانيايى كردووه.
ئه‌و راپه‌ره ئه‌ڵمانيايه دواى ئه‌وه‌ى چووبووه ناو داعشه‌وه ناوى خۆى گۆڕيبوو بۆ ئه‌بو ته‌ڵحه و بووه‌ته يه‌كێك له مه‌ترسيدارين چه‌كدارانى داعش.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه گرين كه له چيكۆسلۆڤاكيا له‌دايكبووه و له ئه‌ڵمانيا گه‌وره بووه, دواى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك بۆى ده‌ركه‌وت هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره بووه، ئه‌نجاميداوه.
به بۆنه‌ى ئه‌و كاره‌يه‌وه دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌مريكا ده‌ستگيركراوه و سه‌ره‌نجام دوو ساڵ خراوه‌ته زيندانه‌وه.
دينيس كسبرت، له ئه‌ڵمانيا له‌دايكبووه و بووه‌ته راپه‌ر و له ژێر ناوى ديسۆ دوگ، به‌رهه‌مى هونه‌رى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له سووريا ئه‌و راپه‌ره به ئه‌بوته‌ڵحه‌ى ئه‌ڵمانى ناسراوه.
ناوبراو بۆ يه‌كه‌مجار له گرته‌يه‌كى پڕوپاگه‌نده‌يى داعش ده‌ركه‌وتووه، كه سه‌رى خه‌ڵك ده‌بڕن.
ئه‌بو ته‌ڵحه به يه‌كێك له ترسناكترين چه‌كدارانى سه‌ربڕى داعش هه‌ژمار كراوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رى له ستايشى ئوسامه بن لادن هه‌يه.
هاوكات له سرووده داعشييه‌كانيدا، هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربڕينى له ئۆباما كردووه.
جارێكيش له ڤيديۆيه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، كه سه‌رى كه‌سێكى بڕيوه و پڕوپاگه‌نده بۆ داعش ده‌كات.
گرين دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌مريكا دانى به‌وه‌دا ناوه كه تاوانى ئه‌نجامداوه و زانيارى ناڕاستى له باره‌ى تيرۆره‌وه بۆ ئه‌مريكا گواستووه‌ته‌وه.
دانى به‌وه‌شدا ناوه نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى هاوكاريكردووه و توانيويه‌تى له هاوينى رابردوودا سووريا به‌جێبهێڵێت.
ره‌خنه‌گران له ئێف بى ئاى له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و دامه‌زراوه‌يه زۆر به سۆز و نه‌رمييه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ گرين كردووه.
هه‌روه‌ها به‌و هۆيه‌وه سزايه‌كى سووكى به‌سه‌ر گريندا سه‌پاندووه.
ره‌خنه‌گران ده‌شڵێن هه‌ندێك كه‌س ويستوويانه يان هه‌وڵيانداوه بچنه ناو داعش، ماوه‌ى زيندانى زۆر زياتريان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
جۆن كێربى، به‌رپرسى پێشوو له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى راگه‌ياندووه، بێگومان ئه‌و دۆسيه‌يه نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى تووشى ئيحراجييه‌كى گه‌وره كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: چوونى ئه‌و ژنه بۆ سووريا و بڕينى رێگه بۆ ناو داعش، ماناى ئه‌وه‌يه به‌رپرسانى داعش رازيبوونه بچێته ناويان و له ناوچه‌كه‌يان بمێنێته‌وه.
پارێزه‌رى گرين، شۆن مۆر رايگه‌ياندووه، گرين نيازى پاك بووه و له پرسێكه‌وه تێوه‌گلێندراوه كه زۆر له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر بووه.
گرين، تازه ته‌مه‌نى گه‌نجى ده‌ستيپێده‌كرد، روويكرده ئه‌مريكا و هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكى ئه‌مريكا كرد و چووه كۆليژى توێژينه‌وه‌كان له زانكۆى كاميرۆنى ويلايه‌تى ئۆكلاهۆما و سه‌ره‌نجام زانكۆى كليمسۆنى ته‌واوكرد.
دواى ته‌واوكردنى خوێندن، وه‌ك شاره‌زايه‌كى زمانه‌وانى له گرێبه‌سته‌كانى نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مريكا ساڵى 2011 دامه‌زراوه و تا 2014 و واده‌ى چوونى بۆ ناو داعش له‌وێ كاريكردووه.
دوايين كارى په‌يوه‌نديدار بووه به دۆسيه‌ى كه‌سێكى ئه‌ڵمانى جيهادى به ناوى (كه‌سى A)، كه راپه‌ره ئه‌ڵمانياييه‌كه بوو.
كسبرت راپه‌ر بوو، سه‌ركه‌وتنى له ئاستێكى ناوه‌ندى له ئه‌ڵمانيا و له ژێر ناوى ديسۆ دوگ به‌ده‌ستهێنابوو.
له 2010 رووبه‌ڕووى رووداوێكى ئۆتۆمبێل بوويه‌وه و به‌و هۆيه‌وه ژيانى گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا هات.
سه‌ره‌نجام وازى له گۆرانيگوتن هێنا و خۆى دابڕى و بووه موسڵمان و له 2013 چووه سووريا.
له‌و كاته‌شدا كاره‌كه‌ى گرين كه بريتيى بوو له شوێنپێهه‌ڵگرتنى كسبرت ده‌ستيپێكرد.
گرين توانى بووى بچێته ناو زۆرێك له هه‌ژمار و ئه‌كاونته‌كانى كسبرت و ته‌نانه‌ت ژماره‌ى مۆبايله‌كه‌شى.
له حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014, گرين ئاگادارى نووسينگه‌ى هه‌واڵگرى فيدراڵى ده‌كاته‌وه, كه ده‌يه‌وێت به مۆڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانيا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى خێزانه‌كه‌ى بكات.
له برى ئه‌وه‌ى بچێته ئه‌ڵمانيا روويكردبووه سووريا بۆ ئه‌وه‌ى بچێت و ئه‌و گۆرانيبێژه ئه‌ڵمانيه ببينێت كه چووبووه ناو داعشه‌وه.
له‌وێ كسبرتى بينيى بوو، هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵدا كردبوو, سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره راسته‌قينه‌كه‌ى نه‌پچڕاندبوو، كه سه‌ربازێكى ئه‌مريكايى بوو.
دواى كۆتايى هاتنى مانگى هه‌نگوينيان، له مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى 2014، گريت به ئيمه‌يڵ به هاوڕێيه‌كى خۆى وتبوو، هه‌ڵه‌ى كردووه, ده‌يه‌وێت هه‌ڵه‌كه‌ى راست بكاته‌وه.
رۆژێك دواتر نووسى بووى, "من رۆيشتم و چيدى ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه. نازانم چۆن رزگارم ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵيش بده‌م. من له ژينگه‌يه‌كى زۆر خراپدام. نازانم چه‌ند ده‌مێنمه‌وه. هه‌موو ئه‌وه گرنگ نييه. هه‌ندێ دواكه‌وتم".
له كۆتايى هه‌مان مانگدا نووسى بووى: "ئاواتم ده‌خواست چه‌ند رۆژێك ژيانم ده‌گه‌ڕايه‌وه دواوه".
له مانگى ئابى ئه‌و ساڵه‌دا، گرين توانى له سووريا ده‌ربچێت و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مريكا و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ستگيركرا.
له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2014دا گرين دانى به تاوانباربوونى خۆي‌دا نا و كێشه‌كه‌ى تا ئێستا به داخراوى ماوه‌ته‌وه و ماوه‌ى دوو ساڵ زيندانى كرا.
له مانگى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015, وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا, پێنتاگۆن رايگه‌ياند، كسبرت له ئاكامى هێرشێكى فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا كوژراوه.
دواى 9 مانگ له‌و راگه‌ياندنه, هه‌مان وه‌زاره‌ت رايگه‌ياند، كسبرت هێشتا له ژياندا ماوه و نه‌كوژراوه.
و:ئ.ه
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن، هافينگتۆن پۆست