بە ڤیدیۆ... مەلا عەلی كەڵەك دوای دەستگیركردنی باسی چارەسەر دەكات

"بەردەوام دەبم لە چارەسەركردن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی شەوی رابردوو مەلا عەلی كەڵەك لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا، دوای دەستگیركرانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی مەلا عەلی بڵاوكراوەیەوە كە لەكاتی دەستگیركردن تۆماركراوە و رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبم لەسەر چارەسەركردن.

لە گرتە ڤیدیۆكەدا مەلا عەلی كەڵەك لەگەڵ چەند كەسێك دەردەكەوێت و دەڵێ: " من دژی كەس نیمە و رێزم ھەیە بۆ ھەمووان، ئنیشاڵڵا بەردەوام دەبم لەسەر چارەسەرەكردن".

پێشتر وەزارەتی تەندروستی چەند جارێك رایگەیاندبوو كە مەلا عەلی كەڵەك ھیچ بڕوانامە و شارەزاییەكی لە تەندروستی نییە و بەبێ مۆڵەت لە ماڵەكەیدا داودەرمان بە نەخۆش دەدات، ھەندێك جاریش ھەندێك كەرەستەی وەك چارەسەر بەكارھێناوە كە لەلایەن ھیچ دكتۆر و زانایەك بەكارنەھاتووە.

مەلا عەلی خۆشی رایگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی سكاڵای یاسای لەسەر تۆماركردووە و چەندین جار بانگێشتی دادگا كراوە.

دەستگیركرانی مەلا عەلی كەڵەك لە كاتێكدایە چەند رۆژێك لەمەوبەر ھاووڵاتیەك كە بە قسەی ئەو كلێنكسی خواردبوو وەك چارەسەر بۆ لاوازبوونی جەستەی تووشی ئازاری ریخۆڵە بوو دواتر لەلایەن تیمێكی پزیشكی لە شاری ھەولێر نەشتەرگەری بۆ كرا.