ئەو كەسانەی لە گەندەڵی تێوەگلاون دەست بەسەر سەروەت و سامانیاندا دەگیرێت
K24 - ھەولێر
پرسی گه‌نده‌ڵی ته‌واوی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووەته‌وه، له‌هه‌موو ئاسته‌كانیش باسی ئه‌م پرسه ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی باڵای لیژنه‌ی چاكسازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، كه هه‌نگاوه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامه و تا ئێستاش چه‌ندین كه‌س لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و هه‌ندێكیشیان حوكم دراون و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیان داگیراوه. بۆخێراتر هه‌نگاونانی ئه‌م پرسه‌ش ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.