بهغدا بڕیارێكی رژێمی بهعس لهسهر جووتیارانی كهركووك جێبەجێ دهكات
K24 - كەركووك
ھەرچەندە تا ئێستا 90% زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای كهركووك کە لە سەردەمی بەعسدا دەستی بەسەرداگیراوە و خاوەنە رەسەنەکانیان کاری کشتوکاڵی لەسەر دەکەن، بەڵام لەلایەن دادگای بەغدا و وەزارەتی کشتوکاڵەوە، گرێبەستی ئەو زەویانە بۆ عەرەبە ھاوردەکان نوێ دەکرێتەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش لە رێگەی بڕیارێکەوە، دەیەوێت رێگری بکات لەو ھەنگاوەی بەغدا و فەرمانی بە بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەرکووک کردووە ، کە ھیچ گرێبەستێک بۆ عەرەبە ھاوردەکانی سەردەمی بەعس، نوێ نەکاتەوە.