مێسی سه‌لماندی كه حیساب بۆ فیفا ناكات
بڕیار بوو ئه‌مرۆ مێسی له سویسرا و له بنكه‌ی سه‌ره‌كی فیفا و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی و فیفا و فیدراسیۆنی وڵاته‌كه‌ی پپێداچوونه‌وه به سزاكه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكرێت، به‌ڵام لیۆنێل مێسی له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی بارسێلۆنا بینرا و ئه‌و یاریزانه ئارجێنتینایه ره‌تی كرده‌وه بچێته سویسرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 4 ئایاری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی فیفادا سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌ی مێسی، به‌ڵام فیفا ره‌تی كرده‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی مێسی هیچ چاوخشاندنێك به سزاكه‌ی بكرێت.
مێسی به‌هۆی قسه‌كردن به ناوبژیوانی یاری نێوان چیللی و ئارجێنتینا له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری لاتین بۆ مۆندیالی 2018 بۆ چوار یاری سزا دراوه، به‌رپرسانی فیفاش ئاماده‌بوونی مێسی له سویسرا و وه‌رگرتنی وته له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی كه به ناوبژیوانی گوتووه كردوویانه‌ته مه‌رجی هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی، به‌ڵام مێسی ڕه‌تی كرده‌وه كه بچێته سویسرا و به‌شێوه‌ی ڤیدیۆیی قسه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینانه بكات كه به‌رامبه‌ر ناوبژیوانی له ده‌می ده‌رچووه.