به‌ڤيديۆ.. ژنانى يه‌كێك له‌گونده‌كانى عێراق راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر
ژنانى گوندى (حاجى عه‌لى) له باشوورى موسڵ، بۆ پارێزگاريكردن له گيانى خۆيان و ناوچه‌كه‌يان، چه‌كيان هه‌ڵگرتووه.
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژنانى دانيشتووى گوندى(حاجى عه‌لى) به‌دوورى 60 كيلۆمه‌تر له باشوورى موسڵ، به‌مه‌به‌ستى پارێزگاريكردن له خۆيان و ناوچه‌كه‌يان له‌دژى چه‌كدارانى داعش، راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك ده‌كه‌ن.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش به‌نزيكى دوو كيلۆمه‌تر له گوندى حاجى عه‌لى دوورن، بۆيه دانيشتوانى ئه‌و گونده به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى داعشدان و ترسێكى زۆريان له‌سه‌ره، به‌وه‌ى كه چه‌كدارانى داعش له‌رێگه‌ى رووبار‌ى ديجله‌وه دزه بكه‌نه گونده‌كه‌يان و ناچارن خۆيان پارێزگارى له‌خۆيان بكه‌ن.
له‌وباره‌يه‌شه‌وه، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێيدا، ژنێكى عێراق، دانيشتووى حاجى عه‌لى، راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك ده‌كات.
گوندى حاجى عه‌لى، گوندێكى گه‌وره‌يه، دابه‌شبووه به‌سه‌ر 9 گوندى بچووك له‌باشوورى موسڵ، كه‌مپێكى ئاواره‌كانى لێيه نزيكه‌ى 28 هه‌زار كه‌سى تێدا نيشته‌جێيه.