توركیا و روسیا لەسەر پێكھێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا رێككەوتن

بە ھەنگاوێكی ئەرێنی بۆ چارەسەریی سیاسی قەیرانی سوریا دەزانن
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

رێككەوتنی روسیا و توركیا لە بارەی پێكھێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا لە دانوستانەكانی ئاستانا پەسندكرا.

پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازی لە پێشنیاری ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیای كرد بۆ پێكھێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا، لە چوارەمین كۆبوونەوەی دانوستانەكانی ئاستانا، راگەیاندنی ناوچەی ئارام ئێمزا كرا.

وەزارەتەكانی دەرەوەی روسیا و توركیا، ئەم ھەنگاوە بۆ چارەسەریی سیاسی قەیرانی سوریا بە ئەرێنی دەزانن.