به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ موسڵ كراوه‌ته‌وه‌

رۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان رۆڵی چاودێرییه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر

جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند "به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ موسڵ كراوه‌ته‌وه"‌.

دۆریان تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند "هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی عێراق ده‌ستكه‌وتی گرنگی هه‌بووه‌ و چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی عێراق دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانین كاتی ته‌واوبوونی شه‌ڕی موسڵ دیاری بكه‌ین".

گووتیشی "راپۆرتی تایبه‌ت به‌ بوونی ملیشیای ئێران له‌ موسڵم بینیوه‌".

له‌ باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان، گووته‌بێژی هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "رۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان رۆڵی چاودێرییه‌ و  75%  هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك له‌ چه‌كدارانی عه‌ره‌ب پێكهاتووه‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ هه‌یه‌".

جۆن دۆریان هه‌ر له‌مباره‌وه‌ گووتی "ره‌نگه‌ داعش به‌رگرییه‌كی سه‌خت له‌ ره‌ققه‌ بكات".