كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكا: بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی به‌ ده‌ست گه‌لی كورده‌

كورد له‌ توانای دایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی خۆی بكات و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر بوێری سه‌ركردایه‌تی كورد و ده‌نگده‌رانی وه‌ستاوه‌

K24 – هه‌ولێر

كۆنگرێسمان و دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەوەدان كورد سەربەخۆیی خۆی بەدەست بھێنێت و چه‌ندین كۆنگرێسمان لە ھەوڵی ئەوەدان پاڵپشتی زیاتر بۆ كورد و سەربەخۆیی كوردستان له‌ناو كۆنگرێس كۆ بكەنەوە.

دووپاتیشی دەكەنەوە "بریاڕی سەربەخۆیی لەسەر بوێری بڕیاری سەركردایەتی كورد و دەنگدەری كورد لە ریفراندۆمدا دەوەستێت".

كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكیش ده‌ڵێت: "كورد سه‌لماندوویانه‌ ده‌توانن فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیان بكه‌ن".