ويكيليكس بڕێكى ديكه به‌ڵگه‌نامه‌ى سى ئاى ئه‌ى بڵاوكردنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ى ويكيليكس بڕێكى ديكه له به‌ڵگه‌نامه نهێنييه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا ناسراو به (CIA)ـى بڵاوكرده‌وه.
پێگه‌كه ناوى له‌م بڕه به‌ڵگه‌نامه‌يه ناوه "ئه‌رخه‌ميدس" و تێياندا به‌ڵگه‌ى تايبه‌ت به شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر تۆڕه ناوخۆييه‌كانى ئينته‌رنێت و كۆمپيوته‌ره په‌يوه‌سته‌كان به ئينته‌رنێته‌وه هه‌يه.
به گوێره‌ى زانيارى پێگه‌كه, سى ئاى ئه‌ى ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر كۆمپيوته‌رێكى په‌يوه‌ستكراو به تۆڕێكه‌وه و له رێى ئه‌و كۆمپيوته‌ره‌وه دزه‌ى كردووه‌ته ناو سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپيوته‌رانه‌ى په‌يوه‌ستن به تۆڕه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنه‌ر كاتێك ئه‌و كۆمپيوته‌رانه‌ى به‌كارهێناوه راسته‌وخۆ كراوه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌م زانيارييه‌كانى گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كه.
له 7ى ئازار/ مارسى رابردوودا, ويكيليكس, يه‌كه‌م بڕه به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به سى ئاى ئه‌ى بڵاوكردنه‌وه.
تا ئێستا به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى و تايبه‌تى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكاى بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى.