ئه‌سته‌نبوڵ و قاهيره ده‌چنه ريزى شاره قه‌ره‌باڵغه‌كانى جيهانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، %54.5ى دانيشتوانى جيهان له 2016دا له شاره‌كاندا ژياوون و تا 2030 ئه‌و رێژه‌يه ده‌گاته %60 و له هه‌ر سێ كه‌س يه‌كێكيان له شاره قه‌ره‌باڵغه‌كاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌بات.
توێژينه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى شاره‌كانى جيهانه‌وه بۆ 2016 ده‌ريخستووه, شاره گه‌وره‌كان له‌سه‌ر حسابى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريان به شێوه‌يه‌كى خێرا گه‌شه ده‌كه‌ن.
- تۆكيۆ: پايته‌ختى ژاپۆنه و ته‌نيا له‌و شاره 38 مليۆن كه‌س ده‌ژين.
- نيوده‌لهى: دووه‌م گه‌وره شارى جيهانه له رووى ژماره‌ى دانيشتوانه‌وه و پايته‌ختى هيندستانه و 26 مليۆن كه‌س تێيدا ده‌ژين و تا 2030 ژماره‌ى دانيشتوانى ده‌گاته 36 مليۆن كه‌س.
- شه‌نگهاى: له پله‌ى سێيه‌مدايه و شارێكى چينه و ژماره‌ى دانيشتوانى 24 مليۆن كه‌سه و تا 10 ساڵى ديكه ئه‌و ژماره‌يه ده‌گاته 30 مليۆن كه‌س.
- مۆمباى: شارێكى هيندستانه و 21 مليۆن كه‌سى تێدا ده‌ژيت و تا 2030 ئه‌و ژماره‌يه ده‌گاته 27 مليۆن.
سه‌ره‌ڕاى په‌كين و شارى ئوسكاى ژاپۆن, شارى ده‌كاى به‌نگلاديش, شارى كه‌راچى پاكستان و كه‌لكه‌تاى هيندستان كه ژماره‌ى دانيشتوانيان له سه‌رووى 15 مليۆن كه‌سه‌وه‌يه, رۆژنامه‌ى (Lavanguardia)ـى ئيسپانى ئاماژه‌ى بۆ بوونى 9 شارى قه‌ره‌باڵغى ئاسيايى له ريزى 14 شارى جيهاندا كردووه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه, 5 گه‌وره شارى چين و 5 گه‌وره شارى هيندستانيش به قه‌ره‌باڵغترين شارى وڵاته‌كانيان و جيهان هه‌ژمار ده‌كرێن.
هاوكات قاهيره‌ى ميسر پله‌ى نۆيه‌مى هه‌يه و ژماره‌ى دانيشتوانى 19 مليۆن كه‌سه و تا 2030 ده‌بێته 24 مليۆن كه‌س.
شارى ساوپاولۆى به‌رزايليش كه ئێستا 21 مليۆن كه‌سى لێيه و شارى نيويۆركى ئه‌مريكاش به 18 مليۆن دانيشتوانه‌وه له ريزبه‌ندييه جيهانييه‌كه‌دا له ريزى پێشه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك شارى ديكه‌ى جيهان له ئاستى ئه‌وروپا به هۆى گه‌شه‌ى به‌رده‌وام و چڕى دانيشتوان تێياندا تا دێت ژماره‌ى دانيشتوان تێياندا زياتر ده‌بێت له‌وانه:
- ئه‌سته‌نبوڵ: شارێكى توركيايه و 14 مليۆن كه‌سه و تا 13 ساڵى ديكه ژماره‌ى دانيشتوانى 2 مليۆنى ديكه زياد ده‌كات.
- مۆسكۆ: پايته‌ختى رووسيايه و 12 مليۆن كه‌سى لێ ده‌ژين.
- پاريس: 11 مليۆن كه‌سى لێ ده‌ژين و له ريزى شاره ئه‌وروپاييه‌كاندا پله‌ى سێيه‌مى هه‌يه.
- له‌نده‌ن: له ئێستادا 10 مليۆن كه‌سى لێده‌ژيت.