حكوومەت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌كاته ئه‌لكترۆنی
K24 - ھەولێر
راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، له چه‌ند ساڵی داهاتوودا، حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌كاته ئه‌لیكترۆنی.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راویژكاری ئابووری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندوه، شه‌ش مانگه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بكرێته ئه‌لكترۆنی و چیدیكه به پاره‌ی كاش نه‌درێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه به باشی به‌رێوه‌ده‌چن و له چه‌ند ساڵی داهاتوودا مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته سه‌ر ھەژماری به‌نكی و له رێی كارتی زیره‌كه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
پرۆسه‌ی گۆڕینی مووچه له كاشه‌وه بۆ ئه‌لیكترۆنی به چاودێری به‌نكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رتا به‌نكه‌كان ئه‌و سیسته‌مه‌یان جێبه‌جێكرد.