سزادانێكی مێژوویی بۆ ئهنجامدهرانی دهستدرێژیی بهكۆمهڵ
- ھەولێر
دادگای باڵای هیند حكومی له سێدارهدانی ئەو چوار كهسەی پهسندكرد كه تۆمهتبارن به دهستدرێژییهكی بهكۆمهڵ بۆ سهر كچه قوتابییهك له ساڵی 2012، كە لە ساڵی 2013 دادگایەكی ھیند لە نیو دێھلی پایتەخت بڕیاری سێدارەدانیان دەركردبوو.
جیۆتی سینگ 23 ساڵی خوێندكاری چارەسەری سروشتی لە ساڵی 2012 كاتێ لەگەڵ ھاورێیەكەی لە سینەما دەگەرایەوە، لەناو پاسێك كەوتە بەر دەستدرێژیی شەش كەس و ھاورێیەكەشی بە سەختی برینداربوو.
سینگ پاش 13 رۆژ لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی سینگاپور گیانی لەدەستدا و لەسەر داوای دایكی تا ساڵی 2015 ناوەكەی ئاشكرا نەكرا.
میدیاكانی ھیند بڵاویانكردەوە، كەسوكاری قوربانییەكە ھۆڕایان كێشا، پاش ئەوەی دادگای باڵا بڕیاری سێدارەدانی ھێرشكارانی پەسندكرد.
لە وەڵامی داواكاری بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە، دادوەر بانۆماسی ئاماژەی بەوەدا "ئەوكەسانە تاوانێكی وەحشیانەیان ئەنجامداوە و ویژدانی كۆمەڵگەیان ھەژاند".
چالاكوانێكی بواری مافی ژنان لەم بارەوە گووتی "ئەوە پەیامێكی مێژووییە بۆ تەواوی ئەو خەڵك و ئەقلییەتە تاوانبارییە لە مامەڵە كردنیان لەگەڵ ژنان توندوتیژی بەكاردێنن".
بەڵام شارەزایانی بواری یاسایی دەڵێن "جێبەجێكردنی حوكمەكان چەندین مانگ و تەنانەت چەندین ساڵی پێدەچێت و ھەر چوار كەس دەتوانن داواكاری بۆ دادگای باڵا بەرز بكەنەوە، لەگەڵ ئەوشدا ھیوایەكی دیكەشیان ھەیە، لەوانەیە بەر لێبوردنی سەرۆكی ھیند بكەون".
لە شەش تۆمەتبار تنھا چواریان سزادران
تۆمەتبارێك لە ئاداری 2013 لە زیندان خۆی كوشت. تۆمەتبارێكی دیكەی 17 ساڵی لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكە، لە ساڵی 2015 ئازادكرا، پاش ئەوەی سێ ساڵ لە زیندانی چاكسازی بەسەر برد، كە زۆرترین سزایە بۆ ئەو نوجوانان لە ھیند.
بەڵام چواری دیكە سزای سێدارەدان بەسەریاندا سەپێنرا.
دادوەر یۆگیش خانا كە لە ساڵی 2013 حوكمی سێدارەدانی بۆ ئەم چوار كەسەدا دەركردووە، دەڵێت ئەم رووداوە لە ھیند لە "دۆسییەكانی بەدەگمەن دایە" و سزای لە سێدارەدانیان دادپەروەرانەیە.