دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا: به‌بێ سزا ده‌ربازتان نابێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور به فه‌رمی داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له به‌رامبه‌ر داڕشتنی "پلانی تیرۆركردنی" كیم جۆن ئون، كه به دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ناسراوه، داوای لێبوردنییان لێ بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیۆنگ یانگ، به فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا به دابڕینی كۆماری كۆریای باكوور و خنكاندنی تۆمه‌تبار كردووه، هاوكات واشنتن به‌وه وه‌سف ده‌كات، كه له "دواوه‌ی هه‌موو كاره تیرۆریستییه‌كانه له دژی كۆریای باكوور" و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه به‌بێ سزا ده‌ربازی نابێت.
پیۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات، وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باكوور، دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "له‌سه‌ر زه‌وی ره‌شده‌كاته‌وه"، هاوكات هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ش له كۆریای باكوور ده‌كات و به هاوكاری ئه‌مه‌ریكای وه‌سفده‌كات.
وه‌ك له‌و ئاژانسه فه‌رمییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باكوور، پلانێكی هاوبه‌شی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا "CIA" و كۆریای باشووری پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، كه پلانی "تیرۆركردنی سه‌رۆكی كۆریای باكوورییان هه‌بووه" له رێگه‌ی مادده‌ی كیمیایی و بایۆلۆژی ژه‌هراوی.
تا ئێستاش كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" نه‌داوه.