كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له به‌رده‌م كامێراكانه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر
K24 - هه‌ولێر:
مارین لوپان، كاندێدی به‌ره‌ی نیشتمانی توندڕه‌وی فه‌ره‌نسا، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، له كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ وڵاتی به‌ریتانیا، دووچاری رووداوێكی ناخۆش ده‌بێت و هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر.
ئه‌و كاته‌ی مارین لوپان، گه‌یشته شارۆچكه‌ی دۆل دی به‌ریتانی، نزیكه‌ی 50 كه‌س له‌و شوێنه كۆببوونه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كاندیده‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، ده‌ستیان به هه‌ڵدانی هێلكه‌كرد و به ده‌نگی به‌رز هوتافییان ده‌كێشا و ده‌یانگوت: "فاشییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه".
دواجار لوپان له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كان پارێزگاری لێكرا و بردیانه ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك شوێنه‌كه.
ئه‌و شارۆچكه‌یه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای فه‌ره‌نسا و له خوولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا، كه له 23ی نیسان/ ئه‌پریلی رابردوو ئه‌نجامدرا، ته‌نها 15%ی ده‌نگه‌كان بۆ لوپان بووه و به‌رده‌وامیش هزری توندڕه‌وی ئه‌و خانمه كاندیده ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و رووداوه‌ش له دوای دوایین دیبه‌یتی ته‌له‌ڤزیۆنی نێوان لوپان و ئیمانوێل ماكرۆن، كه هه‌ردووكیان كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، هات، كه تێیدا ره‌خنه‌ی توندییان ئاراسته‌ی یه‌كتر كرد.
بڕیاره خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 7ی ئایار/ مایۆی 2017 ئه‌نجام بدرێت.