زەنگی ئاگاداركردنەوەی ئه‌منی له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر لێدرا
K24 – ھەولێر
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریسی پایته‌خت داخست، پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی بوونی بۆمبێك بڵاوكرایه‌وه و جانتایەكی جێگەی گومان لە ناو مۆزەخانەكە دۆزرایەوە.
نێردراوی كوردستان24 له پاریس رایگه‌یاند رۆژنامه‌نووسان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ شوێنێكی ئارام گواستراونه‌وه و به گومانی بومب بڵاوه به رۆژنامه‌نووسان كرا به هۆیه‌وه مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر چۆڵكرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7 ئایاری 2017 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا دەستیپێكرد. هه‌ر یه‌ك له ئێمانۆئێل مه‌كرۆن و مارین لۆپێن ركابه‌رایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به كۆشكی ئێلیزێ.