"ئیڤانكا" له سعوودیه قه‌ده‌غه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ناونانى كچێكی سعوودی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به‌ناوی "ئیڤانكا"ه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مشتومڕێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته هێناوه‌ته ئاراوه.
پیاوێكی سعوودی، به‌ناوی سالم ئه‌لعنزی، كاتێك ویستوویه‌تی ناو كچه تازه له دایكبووه‌كه‌ی ناوبنێت، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی ناوی تازه له‌داكیبووان ده‌كات و به فه‌رمانبه‌ره‌كه ده‌ڵێت: "كچه‌كه‌م ناوناوه ئیڤانكا".
وه‌ك ئه‌و پیاوه سعوودیه باسی ده‌كات، ناونانی كچه‌كه به ناوی كچه‌كه‌ی تره‌مپ، بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه به هێزه‌ی نێوان سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی نوێ، له چاو په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌رده‌مى باراك ئۆباما.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌و پیاوه سعوودیه داواكاری ناونانی كچه‌كه‌ی به ناوی "ئیڤانكا" پێشكه‌ش به‌و فه‌رمانگه‌یه ده‌كات، فه‌رمانبه‌ره‌كه پێی ده‌ڵێت: "ئه‌و ناوه له سعوودیه قه‌ده‌غه‌یه".
عنزى له درێژه‌ی قسه‌كانی له باره‌ی ناونانی كچه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "دواتر سه‌ردانی سه‌رۆكی به‌شی تۆماركردنی ناوه‌كانم كرد، ئه‌ویش پێی راگه‌یاندم ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ی بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆش ره‌وان بكرێت، ناوه‌كه‌ی هه‌ر ره‌تده‌كرێته‌وه".
ئه‌و پیاوه سعوودیه راشیگه‌یاند، ناونانی كچه‌كه‌ی له ناو خێزانه‌كه‌ی شتێكی ئاسایی بووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆماری ناوى تازه له‌دایكبووان ناوی "ئیڤانكا"ی قه‌ده‌غه‌كردووه، دواتر ناوی "له‌ما"ی بۆ كچه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سعوودیه، به هاشتاگی #ايفانكا_بنت_سالم, راى جياوازى خۆیان له‌باره‌ی ناونانی ئه‌و منداڵه به "ئیڤانكا" ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه: تويته‌ر، RT، هافينگتۆن پۆست