سه‌ركرده‌ی داعش له ئه‌فغانستان كوژراوه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مریكا هه‌واڵی كوژرانی "عه‌بدولحه‌سیب" سه‌ركرده‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌و رایانگه‌یاندووه" كۆتایی مانگی رابردوو به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه ئه‌مریكی و ئه‌فغانییه‌كانه‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كوژراوه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان "عه‌بدولحه‌سیب" و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده باڵاكانی داعش له‌و هێرشه‌دا كوژراون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش 35 چه‌كداری دیكه‌ی ئه‌و رێخراوه كوژراون. هێرشه‌كه‌ش به هاوكاری هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا له‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه.