دوا په‌یامی تره‌مپ بۆ "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" ئه‌مه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ستار"، ئاماژه به‌وه ده‌كات دوایین ده‌رفه‌تی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ده‌ست كۆریای باكوور و رایده‌گه‌یه‌نێت، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ردوولا پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور، له‌سه‌ر لێواری جه‌نگن و چه‌ند هه‌نگاوێكی بچووك ماون له نێوان ته‌واوی جیهان و كاره‌ساتی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه هێرش نه‌كاته سه‌ر كۆریای باكوور و رێگه‌ش به "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" بدات كه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، به مه‌رجێك ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ناووكی بێت.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوایین ده‌رفه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشێكی فراوان، واشنتن ده‌رفه‌تێكی به پیۆنگ یانگ داوه و به‌رپرسان به "لقی دار زه‌یتوون"ێك بۆ رزگاركردنی دیكتاتۆره‌كه وه‌سفی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسانه، وشنتن ئاماده‌یه له به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی چه‌كی ناووكی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه، ئه‌م شتانه بكات: كیم جۆن ئون له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا نیمچه دوورگای كۆریا جێده‌هێڵێت، هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور، به جیا ده‌مێننه‌وه.
ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داوا ده‌كات، سزا و گوشاره دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر كۆریای باكوور زیاتر بكرێن.
تیله‌رسن پێشتر رایگه‌یاندبوو، جه‌نگ له‌گه‌ڵ "ده‌وڵه‌ته‌كه دیكتاتۆره‌كه" شتێكی خوازراوه و هه‌ر ده‌بێت رووبدات، راشیگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ شی جینگ پینگ، سه‌رۆكی چین له‌سه‌ر پلان و ستراتیژییه‌ته‌كان رێككه‌وتوون.
سه‌رۆكی چینیش ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی كردوون، گه‌یاندوویه‌ته سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای له واشنتن كردووه، په‌یماننامه‌یه‌كی ئاشتی له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ مۆربكات.
هه‌رچی كیم جۆن ئونه، له به‌رامبه‌ردا به توندی وه‌ڵامی "هه‌ڕه‌شه‌كانی" ئه‌مه‌ریكای داوه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشیش رایگه‌یاند، كۆریای باكوور ئاماده‌یه جه‌نگ ده‌ستپێكات و "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" ئه‌و جه‌نگه‌شی به "كۆتایی پیرۆز" وه‌سفكردووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له كیم كردووه، كه فڕۆكه بۆمب هه‌ڵگڕه‌كان و كه‌شتیگه‌لی فڕۆكه هه‌ڵگره زه‌به‌لاحه‌كان، ده‌گه‌یه‌نێته نیمچه دوورگه‌ی كۆریا.
رۆژنامه‌ی "رودونگ سینمون"ی حكوومه‌تی كۆریای باكوور بڵاویكردووته‌وه، سوپای كۆماری كۆریای دیموكراتی گه‌ل، له‌گه‌ڵ گیانی له‌ناوبردنی دوژمن یه‌كده‌گرێته‌وه و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی "جه‌نگی كۆتایی پیرۆزن".
سه‌رچاوه: ده‌یلی ستار