مێسی رێگری له هاتنی یاریزانێك بۆ بارسێلۆنا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بۆندزلیگا چۆته سه‌رهێڵ، به‌ڵام مێسی شكستی به‌و هه‌وڵه‌ی یانه‌كه‌ی داوه و رێگری له هاتنی بۆ بارسا كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كارگێرانی بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی ماركۆ ریۆسی هێرشبه‌ری دۆرتمۆند كردووه، به‌ڵام هه‌ر زوو مێسی دێته سه‌رخه‌ت و شكست به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ بارسا دێنێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ئه‌و یاریزانه بۆ بارسێلۆنا ده‌ست نادات، چونكه به‌هۆی پێكانی له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت به درێژایی وه‌رزێك یاری بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه كارگێرانی بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای مێسی له كڕینی ریۆس كشانه‌وه‌ته‌وه و هه‌وڵ بۆ بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م ده‌ده‌نه‌وه كه گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلییه.
ماركۆ ریۆسی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی له كۆی 186 یار بۆ درۆتمۆند 88 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كردووه.