به فه‌رمی فیفا هه‌واڵێكی خۆشی بۆ عێراق و كوردستان راگه‌یاند
دوای 14 ساڵ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا، به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لابردنی ئابلووقه‌ی وه‌رزشی له‌سه‌ر عێراق ده‌ربڕی.
جیان ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیفا، له‌گه‌ڵ عه‌بدولخالق مه‌سعوودی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و عه‌بدولحسێن عه‌بتان وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن كۆبوونه‌وه، دواجار ده‌سته‌ی گشتی فیفا بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ئابلووقه‌ی سه‌ر عێراق ته‌نیا بۆ یارییه دۆستانه‌كان هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ماوه‌یه‌كی درێژ بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی فیفا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌كانی عێراق ده‌تواننن یارییه دۆستانه‌كانی خۆی له شاره‌كانی (هه‌ولێر، كه‌ربه‌لا و به‌سرا) ئه‌نجام بدات.
14 ساڵه فیفا، فیفا به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق، ئابلووقه‌ی وه‌رزشی خستۆته سه‌ر ئه‌و وڵاته و رێگری له هه‌ر یارییه‌كی فه‌رمی و دۆستانه‌ی كردووه.