ئه‌مه‌ریكا 10 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و پیاوه بدات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پاداشتی 10 ملیۆن دۆلار ده‌درێته هه‌ر كه‌سێك، زانیاری له باره‌ی "ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی" سه‌رۆكی "به‌ره‌ی نوسره‌ی" پێشوو و به‌ره‌ی فه‌تحولشامی ئێستا، بدات.
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، سه‌رۆكی بەره‌ی فه‌تحولشامه، كه پێشتر به به‌ره‌ی نوسره ناسرابوو و یه‌كێكه له رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی سووریا و له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادایه.
ته‌نانه‌ت دوای گۆڕینی ناوی رێكخراوه‌كه‌ش، بۆ به‌ره‌ی فه‌تحولشام، رێكخراوه‌كه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا نه‌هێنرایه ده‌ره‌وه و واشنتن رایگه‌یاند، بەرەی نووسره‌ی پێشوو و فه‌تحولشامی ئێستا، یه‌ك شتن و له لیستی تیرۆر ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر ئاشكراكردنی شوێن و پێدانی زانیاری له باره‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌تحولشام، پێدانی ئه‌و بڕه پاداشته داراییه دیاری دەكات.