سەرچاوەی داھاتی داعش ئاشكرا دەكرێت

داعش پەنا دەباتە بەر شێوازی نوێ بۆ دابینكردنی داھات

K24 - ھەولێر

دوای شکستەکانی و لەدەستدانی بەشێكی زۆری ئەو ناوچانەی زیاتر لە دوو ساڵ لە ژێردەستی دابوو، داعش پەنا دەباتەبەر شێوازی نوێ بۆ دابینکردنی داهات.

دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، بەشێک لە چەکدارانی داعش کە دەستگیرکراون دانیان بەوە داناوە کە سەرچاوە نوێیەکانی داهاتی داعش بەشێکیان لە دەرەوەی وڵاتەوەن لە رێگەی سیستمی بانکی عێراقەوە، بەشێکیشیان راستەوخۆ یان بە شێوەی کاڵا دێنە عێراقەوە و پارەکەیان دەچێتە لای داعش.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرینەی ئەو پارانەی راستەوخۆ دەگەن لای داعش لەلایەن کەسانی دەوڵەمەند لە وڵاتانی دراوسێوە دێن بە شێوەی یاسایی لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە.