"كچه گه‌شتیاره پۆڵه‌ندییه‌كه به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ری فلاكا خۆی كوشتووه"
K24 - هه‌ولێر:
ئایا "ماگدۆلینا زوك" ئه‌و كچه گه‌شتیاره پۆڵه‌ندییه‌ی له میسر خۆی كوشت، به‌ر له‌وه‌ی خۆی بكوژێت، له ژێر كاریگه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ری مه‌ترسیداری "فلاكا" بووه كه به ماده‌ی هۆشبه‌ری "زومبی" ناسراوه؟.
ئیستا شیمانه‌یه‌كی دیكه بۆ سیناریۆكانی خۆكوشتنی كچه پۆڵه‌ندییه‌كه زیاد بووه و لێكۆڵه‌ره‌كان به دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه ئایا به راستی ، له كاتی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ شاری "مورسی عه‌له‌م"ـی میسری، چی به‌سه‌ر ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 27 ساڵه پۆڵه‌ندییه‌دا هاتووه؟.
رۆژنامه‌كانی پۆڵه‌ندا، خۆكوشتنی "ماگدۆلینا" به رووداوی خۆكوشتنی نمایشكارێكی جلوبه‌رگی پۆڵه‌ندی ده‌به‌سته‌نه‌وه كه ناوی "كارۆلینا كاجورۆڤسكا" بووه و ئه‌ویش ساڵی رابردوو خۆی كوشتووه. ده‌ره‌نجامه‌كانی توێكاری ته‌رمی ئه‌و كچه پۆڵه‌ندییه‌شی له‌م رۆژانه‌دا له میسر خۆی كوشت، ئاماژه به بوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر له جه‌سته‌یدا ده‌دات.
نه‌خۆشخانه‌ی "پۆرت غالب" بووه كۆتاییه‌كی كاره‌ساتبار بۆ ماگدۆلینا، پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌كه به ناوی "تارق ئه‌حمه‌د" به پێگه‌ی "SE-PL" هه‌واڵیی پۆڵه‌ندیی گوتووه" پێموایه ئه‌و كچه له ژێر كاریگه‌ری ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ری مه‌ترسیداردا بووه و به تایبه‌تی ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ماده‌ی هۆشبه‌ری "فلاكا" بێت كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی گوتووه" ماگدۆلینا هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر نامۆ بوو، كاریگه‌ریی ترسناكی پێوه دیار بوو، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری "فلاكا" درووستی ده‌كات".
ماده‌ی هۆشبه‌ری فلاكا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر نامۆ ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ماده‌یه‌و وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ڤیدیۆیانه‌دا ده‌بینرێن، جوڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر شه‌ڕانگێزانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
فلاكا ماده‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه‌و له باشووری ویلایه‌تی فلۆریدا زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه، یه‌كێكه نوێترین ئه‌و ماده كیمیاییانه‌ی بڵاون و به ماده‌ی هۆشبه‌ری درووستكراو ناوده‌برێن، به‌كارهێنه‌رانی "فلاكا" هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆ و سه‌یریان لێ ده‌بینرێت و له ژێر كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ته‌ندروستی نیشتیمانی ئه‌مریكی، فلاكا ده‌بێته هۆی درووسبوونی هه‌ستێكی زۆر به چالاكبوون و جووڵه و هاوشێوه‌ی كۆكایین و ئه‌مڤیتامین. فلاكا ماوه‌یه‌كی درێژ شوێنه‌واری ئه‌و چالاكییه گه‌وره‌یه له سه‌ر مرۆڤ جێده‌هێڵێت، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی شه‌ڕه‌نگێزانه و ئاژاوه‌گێڕیی دووچاری به‌كارهێنه‌ره‌كهشی ده‌كات.
ماگدۆلینا كه‌ی فلاكای پێدراوه؟
گۆمانی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و كچه پۆڵه‌ندییه له وڵاته‌كه‌ی خۆی فلاكای پێدرابێت و كاتێك گه‌یشتووه‌ته میسر كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ركه‌وتبێت و سه‌ر له نوێش به‌كاری هێنابێته‌وه.
یان له یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كانه‌وه له ناو فڕۆكه‌كه‌دا ده‌ستی كه‌وتبێ، چونكه به گووته‌ی ئه‌و پزیشكه "تارق ئه‌حمه‌د" ئه‌و ماده‌یه له میسر نییه".
ئه‌و كچه پۆڵه‌ندییه، بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو ده‌یویست له‌گه‌ڵ چوو بووه‌ه شاری "مورسى عه‌له‌م" كه شارێكی گه‌شتیاری دووره‌و ده‌كه‌وێته پارێزگای "ده‌ریای سوور" له باشووری رۆژهه‌ڵاتی میسر، ئه‌و ناوچه گه‌شتیارییه‌ش له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی كوه‌یتی دروستكراوه‌و 660 كیلۆمه‌تر له قاهیره‌ی پایته‌خته‌وه دووره. به‌ڵام نه‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی توانیوویه‌تی له‌گه‌ڵی گه‌شته‌كه بكات و كچه‌كه‌ش گه‌شته‌كه‌ی بووه دوا وێستگه‌ی ژیانی و به "خۆكوشتنی" كۆتاییهات و ئێستا هێرشێكی زۆر ده‌كرێته‌سه‌ر میسر و رووداوه‌كه به ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵی سێكسی و كوشتنی كچه‌كه ناوده‌برێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چیرۆكی جیاواز له‌سه‌ر گیان له ده‌ستدانی ئه‌و كچه پۆڵه‌ندییه باس ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به ناوی "ئه‌بولحاج به‌كری" به رۆژنامه‌كانی میسری گوتووه، ماگالیندا له‌و قاوشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كه چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشی ده‌روونی بۆكراوه، خۆی هه‌ڵواسیووه‌و خۆی كوشتووه".