ڤیراتی له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا یانه‌یه‌كی هه‌ڵبژارد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ڤیراتی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بڕیاری خۆیدا و یانه‌یه‌كیان هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماركۆ ڤیراتی ئیتاڵی بڕیاریداوه له هاوینی ئه‌مساڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.
ڤیراتی له لایه‌ن زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی گرێبه‌ستی پێشكه‌شكراوه، دیارترینیان یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنایه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ڤیراتی له نێوان دوویانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا، یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستا داوای ڤیراتی كرد بوو، به‌و پێیه‌ی جه‌نگاوه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه بڕیاریداوه له هاوینی ئه‌مساڵ بارسا جێبهێڵێت، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌دریدیش بۆ شوێنگره‌وه‌ی لوكا مۆدریچ داوای ڤیراتی كردووه، به‌و پێیه‌ی مۆردیچ به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها له لایه‌ن بایرن میونشنه‌وه داوا كراوه و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه وه‌رزی داهاتوو رووبكاته بۆندزلیگا.