كه‌ركووك.. باوكێك به هه‌ڵه كوڕه‌كه‌ی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، باوكێك له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی، به هه‌ڵه گوللـه‌یه‌كی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و به‌ر كوڕه 18 ساڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و ده‌یكوژێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی راشیگه‌یاندووه، كوڕه‌كه ته‌مه‌نی 18 ساڵان و قوتابی پۆلی شه‌شی ئاماده‌ییه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای باكووری كه‌ركووكن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت راشیگه‌یاندووه، هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان گواستووه‌ته پزیشكی دادی و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه: السومریة نیوز