برێت ماكگۆرك: پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ له دوا قۆناغدايه
K24 – هه‌ولێر:
له موسڵه‌وه نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش رایگه‌ياند، كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا له دوا قۆناغه‌كانییه‌تی.
برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی دژى داعش له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ مووسڵ، ئاشكرایكرد، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه.
گوتیشی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌ند له وانه‌ی عێراق وه‌ربگرن و له سووریا هه‌ندێ هه‌ڵه دووباره نه‌كه‌نه‌وه و له ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان كه‌سانی ره‌سه‌ن، ناوچه‌كانی خۆیان حوكم بكه‌ن.