كوالیتی بەنزین دەگۆڕدرێت

لەبارەی دەنگۆی بوونی ماددەی كیمیایی لەناو بەنزین روونكردنەوە دەدرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە ھەیە كە جۆرێك ماددەی كیمیایی دەكرێتە ناو بەنزین لە كوردستان و ئەمەش جیا لەوەی زیانی بۆ ژینگە و ئۆتۆمبێل ھەیە، راستەوخۆ كاریگەری ھەیە لە تەندروستی ھاووڵاتیان، لە بەدواداچوونێكی كوردستان24 لەسەر ئەم بابەتە بەرێوبەرایەتی پشكنینی بەنزین، ئەم دەنگۆیە رەتدەكاتەوە و مزگێنی بە شوفێران دەدات كە لە مانگی 6 بەنزین بە كوالیتی باشتر پێشكەشی شوفێران دەكرێ و ھەر بەنزینخانەیەك سەرپێچی یاساكانیان بكات دادەخرێ.