پارێزگاری نەینەوا: بۆ نۆژەکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان پێویستمان بە 35 ملیار دینارە

"رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان ھاوكار دەبن"

K24 - ھەولێر

نەوفل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکوومەتی خۆجێی نەینەوا بۆ بوونیادنانەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بەتایبەت رۆژئاوای مووسڵ پێویستی بە 35 ملیار دینارە، جەختیشیکردەوە، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکانی پارێزگای نەینەوا هاوکاری زۆری ئەو پارێزگایەیانکردووە.

لە ساڵی 2014 دوای بەرگرییەکی کەمی سوپای عێراق مووسڵ کەوتە ژێر دەستی داعش، لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی عێراق و داعشیش زیانی زۆر بە ژێر خانی ئەو شارە کەوتووە.