له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا "گورچیله"ـی ئه‌فسه‌رێكی برینداری شه‌ڕی داعش دزرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقی پاش ئه‌وه‌ی بریندار ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پایته‌ختی عێراق، به‌ڵام له‌وێ گورچیله‌یه‌كیان دزیووه.
دزینی گورچیله‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقییه، ناوه‌نده فه‌رمی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق ده‌هه‌ژێنی و مشتومڕێكی زۆری له‌و ناوه‌ندانه‌دا به دوای خۆیدا هێناوه‌و وه‌زیری به‌رگری عێراق (عه‌دنان حه‌یالی) داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه تا له‌و ئابڕوچوونه بكۆڵێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی "سكای نیوز عه‌ره‌بی" وه‌زیری به‌رگری پێشوازی له رائید " عاسی شه‌كییر" كردووه كه له نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه‌ی فێركاریی له شاری به‌غدای پایته‌خت، پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی داعش بریندار بووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر براوه‌ته ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، یه‌كێك له گورچیله‌كانی له ده‌ستداوه.
هه‌ر بۆیه وه‌زیری به‌رگری عێراق، كه‌یسه‌كه‌ی شه‌كییری به هه‌ند وه‌رگرتووه‌و بڕیاریداوه له وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه درووست بكات و داوای له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش كردووه لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنن.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، حه‌یالی بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌رجی وه‌زاره‌ت چاره‌سه‌ری ئه‌و ئه‌فسه‌ره بكرێت و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه شه‌كییر جه‌نگاوه‌رێكی پاڵه‌وانی شه‌ڕی دژی داعشه و لای وه‌زیری به‌رگری پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.