بڕیارێك بهسوودی یاریزانه فێڵبازهكان درا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند بریاریدا بۆ وەرزی داھاتوو سزای ئەو یاریزانانی فێڵ لە ناوبژیوان دەکەن لە 3 یارییەوە بۆ دوو یاری کەم بكاتهوه.
ئەمرۆ پێنجشهممه، لە بارەگای فێدراسیۆنی ئینگڵاند بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستە ناوبژیوانان بریاردرا بۆ وەرزی داھاتوو سزای ئەو یاریزانانەی کە دەیانەوێت ناوبژیوان بۆ ئەژمار کردنی لێدانی سزا یا خود دوورخستنەوەی یاریزانی بەرامبەریان لە 3 یارییەوە بۆ دوو یاری کەم بکرێتەوە.
بەم ھۆیەوە لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ ئەو یاسایە بە شێوەیەکی فەرمی لە بریتانیا کاری پێدەکرێت.