به فه‌رمی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی گریزمانی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی لیۆنی فره‌نسی، به فه‌رمی رۆیشتنی ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 21 ئایاری 2017، میشێڵ ئۆڵاس سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا به رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیای راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له باره‌ی فرۆشتنی ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه مه‌دریدییه‌كه، سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید لاكازێتی ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی ئانتوان گریزمان، به‌وپێیه‌ی گریزمان به ته‌واوه‌تی له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نزیك بۆته‌وه.
لاكازێتی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه به 28 گۆڵ پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی لیگ وه‌نی فره‌نسای گرتووه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له خولی فره‌نسا گه‌یانده 100 گۆڵ.