گه‌وره‌ترین نمایشی سه‌ر زه‌وی راگیرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای 146 سال له نمایشكردن، به ته‌مه‌نترین یاری سێرك " Ringling Brosand Barnum & Bailey" هه‌واری خۆی پێچایه‌وه‌و، نمایشكار و پاڵه‌وان و ئاژه‌ڵه راهێنراوه‌كان، به نمایشی " گه‌وره‌ترین نمایش له‌سه‌ر زه‌وی" له ده‌وروبه‌ری شاری نیویۆركه‌وه رۆژی 21/5/2017 به یه‌كجاریی ماڵئاوایی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد.
كینیس فێڵد، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئینته‌رتینمنت" خاوه‌نی یاری سێركه‌كه، له پێگه‌ی Ringling كه راسته‌وخۆ دوایین نمایشی ده‌گواسته‌وه رایگه‌یاند " وه‌خته دڵم بته‌قێت كاتێك هه‌مووتان ده‌بینم كه ئاماده‌ی دوایین نمایش بوون".
هه‌روه‌ها گووتی" زیاتر له 250 ملیۆن كه‌س نمایشی Ringling بینیووه، ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌م شه‌وه پر له راستگۆیی و پر به‌رهه‌مه‌یان بینی، كارێكیان كرد، ئه‌سته‌مه‌كان بكه‌نه كارێكی ئاسان".
كۆتاییهاتنی یارییه‌كه پاش ئه‌وه‌یه كه فێڵد مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو رایگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ داوای راوه‌ستاندنی ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن، بۆیه بریارمانداوه نمایشی فیله‌كان رابگرین.
سێكوچكه‌ی ئه‌و نمایشه سه‌رنجڕاكێشه كه زۆرترین خه‌ڵكی په‌لكێشی ته‌ماشاكردنی ده‌كرد، ئه‌و فیلانه بوون كه ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ك لۆگۆی Ringling Bros بوو.
فێڵد له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو" بڕیارماندا به‌هۆی زۆری تێچووی یارییه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پلیتی یارییه‌كه ده‌بڕن، به یه‌كجاری خێوه‌تی یارییه‌كه بپێچینه‌وه، چونكه به‌هۆی راگرتنی نمایشی فیلهكانهوه، ژماره‌ی ئاماده‌بووانی یارییه‌كان زۆر دابه‌زیووه".
دوای ئه‌وه‌ی نمایشی فیله‌كان راوه‌ستا ( پڵینگ و شێر و ئه‌سپ و سه‌گ) هه‌ر به‌كارده‌هێنران، به‌ڵام به‌رده‌وام له لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه به توندی ره‌خنه‌یان لێگیراوه‌و وه‌ك پێشێلكاری دژی مافی ئاژه‌ڵه‌كان و مافی مرۆڤه‌كانیش داده‌نران.