وەزارەتی پێشمەرگە ھێزی ئاسمانی دادەمەزرێنێت

پڕۆژەی گۆڕانكاری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پێشمەرگە هێزی ئاسمانی دادەمەزرێنێت و هەیکەلی وەزارەتی پێشمەرگە هاوشێوەی هێزی ناتۆ و سوپای عێراقی لێدەکرێت، ھەروەھا پڕۆژەی گۆرانکاری لە نێو وەزارەتی پێشمەرگە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، دوای پەسند كردنی لەلایەنی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، پڕۆژەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.