نەتەوە یەکگرتووەکان: لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکەوە ئاسەوارەکانی شەڕی داعش ناھێڵین

"كورد گرنگی بە ژینگەیی وڵاتەكەی خۆیداوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە کۆتا رۆژی سەردانەکەیدا بۆ عێراق ئێریک سۆلهایم سەرۆکی پرۆگرامی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە هەمان کاتدا یاریدەدەری سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوەیە سەردانی ناحیەی گەیارەی کرد و لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24، ئاشکرایکرد کە ئەوان زۆر بە گەرمییەوە دەڕواننە ئەوەی کە لەگەڵ ‌حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکەوە کاربکەن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەڕی دژی داعش لە سەر کەرتی ژینگە نەهێڵن.