ژنێكی كورد لە ئەمریكا كوژرا

تا ئێستا ھۆكاری كوشتنەكەی ئاشكرا نەكراوە

K24 - واشنتن

ژنێكى كورد به ناوى ڤيان ئەحمەد قاسم كە تەمەنی 31 ساڵە، دوێنى هەينى له شارى ناشڤيلى ئەمريكا كوژرا.

پۆليسى شارى ناشڤيل رايگەیاند، بەرەبەيانى دوێنى هەينى تەرمى ژنێكيان به ناوى ڤيان ئەحمەد قاسم لەناو ئۆتۆمبێلێك دۆزیوەتەوە، تا ئێستا نازانرێت هۆكارى كوشتنەكەى چييه و داوا دەكات هەركەسێك زانيارى لەسەر رووداووكه هەیە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكات، "615-7427463 ".

شارى ناشڤيل سەر بە ویلایەتی تەنەسييه و زۆرترین رەوەندی كورد له خۆدەگرێت، بۆیە لەئەمريكا به كوردستانى بچووك ناسراوه.

ژنێكی كورد لە ئەمریكا كوژرا
ژنێكی كورد لە ئەمریكا كوژرا
ژنێكی كورد لە ئەمریكا كوژرا
ژنێكی كورد لە ئەمریكا كوژرا
ژنێكی كورد لە ئەمریكا كوژرا