عامری: هاوپەیمانان هۆکاری کۆنترۆڵ نەکردنەوەی مووسڵن

"گوێ بەھیچ ئەجندایەكی دەرەكی نادەین"

K24 - ھەولێر

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی ھێزەكانی ھاوپەیمان بە ھۆكاری دواكەوتنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ تۆمەتبار دەكات.

ھادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر و سەركردە لە حەشدی شەعبی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی بە ھۆكاری دواكەوتنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ تۆمەتبار كرد و راشیگەیاند، پێشڕەوییەكانی حەشدی شەعبی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا بە باشی بەڕێوەدەچن و گوێ بەھیچ ئەجندایەكی دەرەكی نادەین.

ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر فەرماندە سەربازییەكانی عێراق، رایانگەیاندبوو كە بەرلەھاتنی مانگی رەمەزان مووسڵ بە تەواوی كۆنتڕۆڵ دەكرێتەوە.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری مووسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەیان بۆ چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراق بۆ ناو موسڵ كردەوە.