سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی ئیسلام له پێناو ئاشتی: رۆژووگرتن ته‌نها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان فه‌رزه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی ئیسلام له پێناو ئاشتی، كه شێخێكی ئه‌زهه‌ره و ناوی "مسته‌فا را‌شد"ه فه‌توای داوه كه رۆژووگرتن ته‌نها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان فه‌رزه و ده‌رباره‌ی به رۆژووبوونی هه‌ژارانیش ده‌ڵێت " خۆبه‌خشانه‌یه ".
شێخ مسته‌فا را‌شد به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "الحرة" گوتووه " دوای به دواداچوون و ژماردنی رێژه‌ی داهاتی هاووڵاتیانی میسیر، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی" رۆژووگرتن له‌سه‌ر هه‌موو میسرییه‌كان فه‌رز نییه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مانگانه مووچه‌یان له 500 دۆلاری ئه‌مریكی كه‌متره".
سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی ئیسلام له پێناو ئاشتی،روونیكردووه‌ته‌وه "هه‌ژار به گوێره‌ی حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وانه‌ن كه بژێوی خۆیان و خێزانه‌كه‌یان نییه له مانگێكدا و ئه‌وانه‌ن خانوویان نییه و ئه‌وانه‌ن هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌یان نییه، كه ئێستا ئۆتۆمبێله".
به گوێره‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ش، شێخ را‌شد لێكدانه‌وه‌ی خۆی كردووه‌و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، ئه‌وانه‌ی مانگانه 750 دۆلاری ئه‌مریكییان به به‌رده‌وامی نییه به هه‌ژار ئه‌ژمار ده‌كرێن، به‌ڵام جگه له‌وه‌ش ئه‌و وای ده‌بینێت هه‌ژار ئه‌و كه‌سه‌یه كه مانگانه كه‌متر له 500 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست ده‌كه‌وێت".
به‌ڵام ئه‌و لێكدانه‌وه و ژماردنانهی شێخ را‌شد كه ناوی ناوه "راده‌ی هه‌ژاری" له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه‌و به گوێره‌ی ره‌وشی ئابووری ئه‌و وڵاته و تێچووی گوزه‌ران ده‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ش ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پێناسه‌ی هه‌ژاری پێكردووه".
شێخ را‌شد ده‌ڵێت، مه‌به‌ست له رۆژووگرتن تێركردنی هه‌ژارانه، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كه‌سێك رۆژانه هه‌ژارێك تێربكات باشتره له رۆژووگرتن".
به‌ڵام سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی ئیسلام له پێناو ئاشتی، ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه بانگهێشتكردنی هه‌ژاران نییه بۆ ئه‌وه‌ی به رۆژوو نه‌بن، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌سڵی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت بگاته خه‌ڵكی".
بۆ ئه‌و بنه‌مایه‌ی فه‌تواكه‌شی شێخ را‌شد پشتی به ئایه‌تی 184 سوره‌تی به‌قهره به‌ستووه "من كان منكم مريضا أو على سفر فعدة من أيام أخر وعلى الذين يطيقونه فدية طعام مسكين فمن تطوع خيرا فهو خير له وأن تصوموا خير لكم إن كنتم تعلمون".
له‌و ئایه‌ته‌ش ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو یان له گه‌شتدا بوو ده‌توانێت رۆژووه‌كه‌ی بشكنێت و له به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژێكی رۆژووهكهیدا هه‌ژارێك تێر بكات.
بۆیه شێخ را‌شد ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌ژار نه‌یتوانی به رۆژوو بێت، چۆن ده‌توانێت هه‌ژارێكی دیكه تێر بكات؟، بۆیه ده‌ڵێت " ناچێته عه‌قڵه‌وه خودا داوا له هه‌ژارێك بكات كه له توانایدا نییه رۆژوو بگرێت، رۆژووه‌كه‌ی به تێركردنی هه‌ژارێكی دیكه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".