ئومێد خۆشناو: گەورەكردنی بابەتی خیار مەرامی سیاسی نەیارەكانمی لە پشتەوەیە
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا چەند وێنەیەكی ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بڵاوكرایەوە كە خیاری دەبەخشێتە ماڵێكی ئاوارە، ئومێد خۆشناو لەبارەی وێنەكان ھاتەدەنگ و روونكردنەوە لەسەر ئەو وێنانە دەدات و گەورەكردنی ئەو بابەتە بە مەرامی نەیارانی دەزانێت.
ئومێد خۆشناو بە كوردستان24 گوت: "گەورەكردنی ئەو بابەتە مەرامی سیاسی نەیارەكانمی لە پشتەوەیە كە بەردەوام چاودێرم دەكەن، تا خاڵێكی لاوازی من بدۆزنەوە، من مەمنونم كە خاڵی لاوازی كاری سیاسی و رێكخراوەییم ئەوەبێت، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گەورەكراوە".
لە روونكردنەوەیەكیشدا كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە ئومێد خۆشناو نووسیویەتی: "چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر رێکخراوی هاریکاری کوردی ئه‌مریکی،له هه‌نگاوێک بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناکانی لاوانی که‌مپی به‌حرکه، ژماره‌یه‌ک خانووی پلاستیکیان دروستکردبوو،بۆ چاندنی خیار. له‌کاتی ته‌واو بوونی پڕۆژه‌که منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه‌بووم، بانگێشتکرابووم. له‌وێش له‌سه‌ر داوای ئه‌و ڕێکخراوه یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌و خیاره‌یان پێمان ڕنی وپاشان داوایان کرد به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ی دابه‌ش بکه‌ین. ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک چالاکی خۆیان وێنه‌کانیان بڵاو کردوته‌وه".
دەقی روونكردنەوەكەی ئومێد خۆشناو
چه‌ند ڕۆژێکه وێنه‌یه‌ک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له چه‌ند سایتێکی بێ ئیش،بۆته بابه‌تێکی هه‌رزان بازاڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له دار دۆزیبێته‌وه،ده‌رباره‌ی ده‌نوسن وقسان ده‌که‌ن!.
هه‌رچه‌ند نه‌م ده‌ویست هیچ سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی وا پووچ بڵێم،به‌ڵام له‌سه‌ر داوای چه‌ند هه‌ڤاڵێکی ئازیز به‌کورتی ده‌ڵێم.
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوی هاریکاری کوردی ئه‌مریکی،له هه‌نگاوێک بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناکانی لاوانی که‌مپی به‌حه‌رکه،ژماره‌یه‌ک خانووی پلاستیکیان دروستکردبوو،بۆ چاندنی خیار.
له‌کاتی ته‌واو بوونی پڕۆژه‌که منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم،بانگێشتکرابووم.
له‌وێش له‌سه‌ر داوای ئه‌و ڕێکخراوه یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌و خیاره‌یان پێمان ڕنی وپاشان داوایان کرد به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ی دابه‌ش بکه‌ین.
ئه‌مه کورته‌ی بابه‌ته‌که بوو،به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم.
*ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک چالاکی خۆیان وێنه‌کانیان بڵاو کردوته‌وه.
*من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌و تێفکرینه ئایینیه هه‌یه،که ده‌ڵی چاکه‌ی به ده‌ستی ڕاست بکه‌و ده‌ستی چه‌پ ئاگادار نه‌بێت.
بۆنموونه کاتی خۆی که خانوی په‌رله‌مانتاریم پێشکه‌ش به منداڵانی ئۆتیزم کرد،من باسم لێوه نه‌کرد،به‌ڵکوو کوڕه شه‌هیدێکی هه‌ڤاڵم باسی کرد‌و ئینجا له میدیاکان بڵاوکرایه‌وه.
*ئه‌گه‌ر منێک خانوو ببه‌خشم شه‌رم بکه‌م باسی بکه‌م،عه‌یبێکی زۆر گه‌وره‌یه،باسی به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بکه‌م!.
هه‌رچه‌ند زۆر باش ئه‌وه ده‌زانم،چه‌ند ساڵێکه له‌ژێر چاودێری ومیکڕۆسکۆب وفوکسی نه‌یارانم،بۆیه دوای هه‌شت جار له‌هاک کردنی ئیمێڵ و واڵه‌که‌م،سوپاس بۆ خودای گه‌وره هیچ شتێکی منیان ده‌ستنه‌که‌وت تا شه‌رمه‌نده ببم له‌گه‌ڵ خۆم وهه‌ڤاڵانم وحزبه‌که‌م.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌یبه وشه‌رمیی من به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بیت،هه‌زار جار سوپاس بۆ خیار!.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم سبه‌ی یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه،هه‌ر بۆیه له‌به‌ر خاتری ئه‌و مانگی به‌خشینه،گه‌رده‌نتان ئازادبێت وهه‌ڵپه‌ڕن وجونان بده‌ن چی نه‌تان کردوه بیکه‌ن، وه‌سلام.