ئه‌و یانانه‌ی له 61 ساڵی رابردوو بوونه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1965ـه‌وه خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه ده‌چێت، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو پاڵه‌وانی 62ـه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگ له نێوان ریال مه‌دریدی ئیسپانی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
پادشای چامپیۆنزلیگ بناسه
ریال مه‌درید كه به پادشای چامپیۆنزلیگ ناسراوه، له ساڵانی 1956 تا 1960 پاشان له ساڵه‌كانی 1966 ، 1998، 2000، 2002 و 2014، دوایین جاریش ساڵی 2016 بوو، كه له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دراوسێی تێكشاند و یازده‌یه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگی له مێژوودا برده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یه له مێژوودا.
میلان پله‌ی دووه‌می گرتووه
یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له ڕووی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ به كۆكردنه‌وه‌ی 7 ناسناو له پله‌ی دووه‌م دێت، له ساڵه‌كانی 1963، 1969، 1989، 1990، 1994 و 2003، دوایین جار كه ناسناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه, ساڵی 2007 بوو.
پاڵه‌وانه‌كانی دیكه
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن و لێڤه‌رپول، 5 ناسناوی چامپیۆنزلیگیان بردۆته‌وه، بارسا له ساڵانی 1992، 2006، 2009، 2011، 2015، بۆته پاڵه‌وان، بایرن میونشن ساڵانی 1974، 1975، 1976، 2001، 2013، به‌شی لێڤه‌رپول ساڵه‌كانی 1977، 1978، 1981, 1984, 2005 بووه.
یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندی، 4 ناسناوی ده‌سته‌به‌ر كردووه، له ساڵی 1971, 1972, 1973, 1995.
ئینته‌ر میلان و مانچێسته‌ر یونایتد، هه‌ریه‌كه و 3 جار بوونه‌ته پاڵه‌وان، یانه ئیتالیه‌كه له 1964, 1965, 2010, تیپه ئینگلیزیه‌كه‌ش ساڵانی 1968, 1999, 2008 جامه‌كه‌یان به‌رز كردۆته‌وه.
ته‌نیا 4 یانه توانیویانه 2 جار جامه‌كه ببه‌نه‌وه
یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی له وه‌رزه‌كانی 1985 و 1996، بێنفیكای پورتوگالی له 1961 و 1962، نۆتێنگهام فۆرێست له سالێنی 1970 و1980، پۆرتۆی پرتوگالی 1987 و 2004.
ئه‌و یانانه‌ی ته‌نیا یه‌كجار بوونه‌ته پاڵه‌وان
ئه‌و یانانه‌ی ته‌نیا یه‌ك جار بوونه‌ته پاڵه‌وان، 10 یانه‌ن كه پێكهاتوون له یانه‌ی سێلتكی سكۆتلاندی له 1967، هامبۆرگی ئه‌لمانیا له 1983, ستیوا بۆخارستی رۆمانی له 1986، مارسێلیای فره‌نسی ـ 1993، چێڵسی ئینگلیزی ـ 2012، بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا ـ 1997، یانه‌ی فێینۆردی هۆڵه‌ندا ـ 1970، ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی ـ 1982، ئایندهۆڤنی هۆله‌ندی ـ 1988، ستار به‌له‌گرادی سربی ـ 1991 بوونه‌ته پاڵه‌وان.