خه‌ونه‌كه‌ی ئێنریكی بۆ بردنه‌وه تاقه نازناوه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه له مه‌ترسیدایه
لویز ئینریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی شا ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی بكات، له به‌رامبه‌ردا ئاماره‌كانی ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ئالاڤێس ده‌یسله‌مێنێت كه خه‌ونه‌كه‌ی ئێنریكی بۆ بردنه‌وه تاقه ناسناوه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه له مه‌ترسیدایه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له ڤیسنێتی كالدیرۆن له مه‌درید له كاتژمێر 22:30، بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ببێته‌وه، یانه‌ی ئالاڤێس له دوایین 8 یاری خۆی له جامی شای ئیسپانیا، 6 جار تۆڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی ماوه‌ته‌وه و ته‌نیا 3 گۆڵیان لێ تۆمار كراوه.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه لالیگا خاوه‌نی4 دۆڕان بوو، یه‌كێك له شكسته‌كانی له‌سه‌ر ده‌ستی ئالاڤێس بووه.
بارسێلۆنا دوای له‌ده‌ستدانی لالیگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری و ده‌رچوونی له چامپیۆنزلیگ، ئیستا ئه‌وه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینێت ته‌نیا جامی شای ئیسپانیاییه.
بارسا بۆ ئه‌م یارییه چاڕه‌نووسازه له تواناكانی سوارێز بێبه‌ش ده‌بیت كه به‌هۆی هه‌بوونی كارته‌وه یاریی ناكات، هاوكات، سێرجی رۆبێرتۆ به‌هۆی پیكانه‌وه دووخراوه‌ته‌وه.
بارسا كه خاوه‌نی زۆرترین ناسناوه و تا ئیستا 28 جار بۆته پاڵه‌وانی جامی شا ده‌یه‌وێ له نووسینه‌وه‌ی ناسناوه‌كان دانه‌بڕێت، بۆیه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان بۆ ئه‌م یارییه هیوایان به مێسی و نێیماره كه دوو چه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی بارسان.
یانه‌ی ئالاڤێس، كه ماوریسیۆی ئارجێنیتنیایی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ستهینا، له كۆی 38 گه‌ڕی لالیگا خاوه‌نی41 گۆڵن له به‌رامبه‌ردا،43 گۆڵییان لێ تۆماركراوه.