جه‌عفه‌رى: عێراق ناچێته ناو هيچ به‌ره‌يه‌كى دژ به كۆمارى ئيسلامى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئيبراهيم جه‌عفه‌رى رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌تى عێراق ناچێته ناو ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌مريكا له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران گرتوويه‌تييه به‌ر و عێراق سه‌رتاپاى ئه‌و سياسه‌تانه‌ى دوژمنايه‌تى ئێران ده‌كه‌ن ره‌تده‌كاته‌وه.
جه‌عفه‌رى له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌ى بى سى ئيسپانيا له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به توندوتيژى تائيفى و ئاينى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا گوتى: عێراق هيچ كاتێك ناچێته ناو به‌ره‌ى دژايه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه و سياسه‌تى سه‌نگه‌ر گرتن له ئێران ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئيبراهيم جه‌عفه‌رى له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا هاتن، كه ئێستا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا هه‌وڵى درووستكردنى به‌ره‌يه‌كى نوێ له دژى كۆمارى ئيسىلامى ئێران ده‌دات و جه‌عفه‌رى له‌و باره‌يه‌وه هه‌ڵوێستى كۆمارى عێراقى روونكرده‌وه.
جه‌عفه‌رى روونيشيكرده‌وه، تا ئێستا كۆمارى ئيسلامى ئێران هێرشى نه‌كردووه‌ته سه‌ر عێراق و ته‌نانه‌ت بستێك خاكى عێراقى داگيرنه‌كردووه، به‌ڵام دراوسێيه‌كه‌مان له باكووره‌وه (توركيا) له قوڵايى 110 كيلۆمه‌تر له ناو خاكى عێراقدا هێز ده‌جوڵێنێت و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به‌غدا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ نه‌پچڕاندووه.
جه‌عفه‌رى ئه‌وه‌ى گوت كه كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى هاوچه‌رخه و شوێن سياسه‌تى ره‌ش و سپى ناكه‌وێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسى هه‌واڵى ئيرنا.