ئه‌ردۆغان نيگه‌رانى خۆى له پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى به تێوه‌گلاوانى كوده‌تاكه‌ى توركيا ده‌گه‌يه‌نێته ئه‌نگێلا مێركڵ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ره‌شبينى خۆى سه‌باره‌ت به پێدانى مافى په‌نابه‌رى به تێوه‌گلاوانى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى توركيا له ئه‌ڵمانيا ده‌ربڕى و رووى گله‌يى له ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا كرد.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركى گوتى: له ميانى كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ مێركڵ له په‌راوێزى كاره‌كانى كۆنگره‌ى لوتكه‌يى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى له برۆكسل باسى ئه‌و سه‌ربازه توركانه‌م كرد كه داواى مافى په‌نابه‌رييان له ئه‌ڵمانيا كردووه و پێشم راگه‌ياند، كه كاردانه‌وه‌مان جه‌سوورانه ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: مێركڵ پێى وتووه، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر مافى په‌نابه‌رێتى به ده‌ستى خۆيه‌تى.
شكستهێنانى ئه‌و كوده‌تايه‌ى له 15ى ته‌مموزى ساڵى رابردوو له توركيا ئه‌نجامدرا، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ده‌يان ديپلۆماتكار و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى سوپاى توركيا له وڵاته‌كه‌يان رابكه‌ن و داواى مافى په‌نابه‌رێتى له ئه‌ڵمانيا بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده له ميدياكانى ئه‌ڵمانيادا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه مافى په‌نابه‌رێتى به ده‌يان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و ديپلۆماتكارى توركى دراوه، به‌ڵام به ره‌سمى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئه‌ڵمانيا هيچ زانيارييه‌كى ئه‌وتۆيان ئاشكرا نه‌كردووه.
وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا دوێنێ هه‌ينى رايگه‌ياند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى 217 داواى مافى په‌نابه‌رێتى پێگه‌يشتووه، له‌و توركانه‌ى كه پاسه‌پۆرتى ديپلۆماسييان پێ بووه و 220 كه‌سيش پاسه‌پۆرتيان تايبه‌ت بووه به فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و خێزانه‌كانيان.